سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خۆڵبارین دەست پێدەکات

AM:10:50:14/07/2024

5032 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، پلەکانی گەرما ١ بۆ ٣ پلە نزم دەبنەوە و سبەی کەمێک خۆڵبارین دەبێت، کاریگەرییەکەشی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم زیاتر دەبێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکى کەم لە کەشدا، پلەکانی گەرماش بە نزیکەی ١ بۆ ٣ پلە نزم دەبنەوە.

کەشناسی هەرێم باسی لەوەش کردووە، سبەی دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، خۆڵبارین لە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم دەست پێدەکات و کاریگەرییەکەی لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم زیاتر دەبێت.

ئەوەشی خستووەتە روو، پلەکانی گەرما تا رادەیەک لە نزمیدا جێگیر دەبن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر : ٤٠

سلێمانی : ٣٩

دهۆک : ٣٩

کەرکوک : ٤١

هەڵەبجە : ٤١

زاخۆ : ٤١

سۆران : ٣٩

حاجی ئۆمەران : ٣٠

گەرمیان : ٤٤













گەلەری