سەردێڕ:

ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

AM:10:14:14/07/2024

8468 جار خوێندراوەتەوە

‎دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی، ئەمڕۆش لە بەرزیدا ماوەتەوە.


‎‎ئەمڕۆ یەکشەممە، ۱٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەر بە ١٤٩ هەزار و ٧٥٠ دینارە، بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی جێگیرە.

لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی بڕیارێکی بانکی ناوەندی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دراو لە فڕۆکەخانەکاندا، نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە چەند ناوچەیەکی عێراق رایانگەیاند ماندەگرن و کارناکەن، ئەوەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.

سەرەڕای ئەوەی رۆژێک بەر لە دەستپێکردنی مانگرتنەکە رایانگەیاند، کە مانگرتنەکەیان هەڵپەساردووە و لەگەڵ نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بانکی ناوەندی سەرقاڵیبگفتووگۆ و رێکاری نوێن، بەڵام هێشتا نرخی دۆلار بەتەواوی دانەبەزیوەتەوە و بانکی ناوەندیش باس لەوە دەکات، بەردەوامن لە رێکارەکان بۆ دووبارە دابەزاندنەوەی نرخی دۆلار و هەروەها زیاتر دابەزاندنی بۆ نزیک لە نرخی فەرمی خۆی.

 













گەلەری