سەردێڕ:

لە مانگی رابردوودا؛ عێراق زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە

PM:07:40:13/07/2024

684 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا بڵاوی کردەوە، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا عێراق پێنج ملیۆن و ٤٢٥ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە و رێژەکەش بەراورد بە مانگی ئایار کەمی کردووە، بەوپێیەی مانگی ئایار عێراق پێنج ملیۆن و ٨٠٦ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەو وڵاتە کرد.


ئەمڕۆ شەممە، ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا بڵاوی کردەوە، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا عێراق لە ریزبەندی پێنجەمی ئەو وڵاتانە بووە کە زۆرترین نەوتییان هەناردەی ئەمریکا کردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ماوەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، عێراق پێنج ملیۆن و ٤٢٥ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە کە بە تێکڕا دەکاتە ١٨٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

ئەوەش خراوەتە روو، لە هەفتەی یەکەمی مانگی حوزەیراندا بەتێکڕا عێراق رۆژانە ٢٢٨ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە و لە هەفتەی دووەمیشدا رۆژانە ١٥٤ هەزار بەرمیل و هەفتەی سێیەمیش رۆژانە ١٩٥ هەزار بەرمیل، هەروەها لە هەفتەی چوارەمدا رۆژانە ١٩١ هەزار بەرمیل لەلایەن عێراقەوە هەناردەی ئەمریکا کراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بەراورد بە مانگی ئایار کەمی کردووە بەوپێیەی مانگی ئایار عێراق پێنج ملیۆن و ٨٠٦ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کرد.













گەلەری