سەردێڕ:

فرۆشی هەفتەی رابردووی بانکی ناوەندی چەند بووە؟

PM:06:23:13/07/2024

660 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ٨ـی تەمموز تاوەکو ١١ـی تەمموزی ئەمساڵ، بە تێكڕا لەلایەن بانکەکان و بازرگانانی رێگەپێدراوەوە بڕی زیاتر لە ملیارێک و ٨٨ ملیۆن دۆلار کڕدراوەتەوە.


ئەمڕۆ شەممە، بانکی ناوەندی لە رێگای سەکۆی خستنەڕووی ئاستی فرۆشی دۆلاری رۆژانە رایگەیاند، لەماوەی چوار رۆژی خستنەڕووی دۆلاردا، لە ٨ و ٩ و ١٠ و ١١ـی تەمموز، بڕی یەک ملیار و ٨٨ ملیۆن و ٣٢١ هەزار و ٤٧٣ دۆلار بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەو رێژەی فرۆشە ٩٧ ملیۆن و ١٨٠ هەزار دۆلاری کاش بووە و بڕی ٩٩١ ملیۆن و ١٤١ هەزار و ٤٧٣ دۆلار بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.

 

ئاستی فرۆشی دۆلار لەو چوار رۆژەدا؛

دووشەممە ٨ـی ٧، بڕی ٢٧٥ ملیۆن و ٦٦٥ هەزار و ٩١٢ دۆلار فرۆشراوە و لەو رێژەیەش بڕی ١٧ ملیۆن و ٩١٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە.

سێشەممە ٩ـی ٧، بڕی ٢٦٨ ملیۆن و ٥٧٦ هەزار و ١٦٤دۆلار فرۆشراوە و لەو رێژەیەش بڕی ٢٩ ملیۆن و ٩٧٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

چوارشەممە ١٠ـی ٧، بڕی ٢٧٣ ملیۆن و ٦٩١ هەزار و ٦٦٦ دۆلار فرۆشراوە و لەو رێژەیەش بڕی ٢٥ ملیۆن ٩٩٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشراوە.

پێنجشەممە ١١ـی ٧، بڕی ٢٧٠ ملیۆن و ٣٨٧ هەزار و ٧٣١ دۆلار فرۆشراوە و لەو رێژەیەش بڕی ٢٣ ملیۆن و ٣١٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.













گەلەری