سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم

PM:04:04:13/07/2024

1592 جار خوێندراوەتەوە

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دوو هەزار و ٤١١ دۆلارە، لە بازاڕەکانی هەرێمیش، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، نرخی زێڕ بەرز بووەتەوە.


ئەمڕۆ شەممە، بەگوێرەی پێوانەی بۆرسەی جیهان و عێراق نرخی یەک گرام زێڕ بە ٧٧ دۆلار و ٥٤ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرامیش بەرامبەر بە ٧٧ هەزار و ٥٣٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، نرخەکەی بەرز بووەتەوە.

هاوکات، لە بازاڕەکانی هەرێمدا، نرخی زێڕ لە چەند هەفتەی رابردوودا کەمێک ناجێگیری بە خۆیەوە بینیوە، لە چەند رۆژی رابردووشدا، نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

زێڕی عەیار ١٨ به ٤٤٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢١ به ٥١٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢٢ به ٥٣٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٨٠ هەزار دینارە













گەلەری