سەردێڕ:

کەشناسی: لەمەودوا پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن

AM:10:40:13/07/2024

8316 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، پلەکانی گەرما ١ بۆ ٣ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە. بەپێی کەشناسیش، دوێنێ گەرمترین رۆژی هاوین بووە و لەمەودوا پلەکانی گەرما ١ تاوەکو ٢ پلە روو لە نزمبوونەوە دەکەن.


کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری درووستبوونی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم.

دەشڵێت، پلەکانی گەرما ١ بۆ ٣ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤٢ 

سلێمانی : ٤١ 

دهۆک : ٤٠

کەرکوک : ٤٣

هەڵەبجە : ٤٢

زاخۆ : ٤١

سۆران : ٤١

حاجی ئۆمەران : ٣١

گەرمیان : ٤٥













گەلەری