سەردێڕ:

رێگایەکی سەرەکی لەنێوان سۆران و چۆماندا دادەخرێت

AM:09:31:13/07/2024

2808 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران رایگەیاند، بەهۆی کارکردن تێیدا، رێگای سەرەکی نێوان سۆران- چۆمان دادەخرێت.


بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران راگەیانراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، بەهۆی قیرتاوکردنی بەشێک لە رێگای سەرەکی هامڵتۆن 'سۆران _ چۆمان' لەنێوان گەڵاڵە تاوەکو گوندی رەزان لەمڕۆوە دادەخرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، رێگاکە بۆماوەی هەشت رۆژ و رۆژانە لە ٧ی بەیانی تاوەکو ٩ی شەو دادەخرێت.

داوا لە شۆفێرانیش دەکەن، بۆ گەیشتن بە سۆران، دەتوانن رێگای "گەڵاڵە- کانیەزیل- داروسەلام" بەکاربهێنن و رێگای چوون لە سۆرانەوە بۆ چۆمان لە هەمان رێڕەوی خۆی ئاسایی دەبێت.













گەلەری