سەردێڕ:

ساڵێک بەسەر خۆپیشاندان لە کفری بۆ هەلی کار و خزمەتگوزاری تێپەڕی؛ هێشتا زۆرینەیان بێکارن

PM:04:29:12/07/2024

684 جار خوێندراوەتەوە

ساڵێک بەسەر خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی کفریدا تێپەڕی کە زیاتر لە مانگێک خێمەی ناڕەزایەتیان هەڵدابوو، تیێدا داوای هەلی کار و خزمەتگوزارییان بۆ ناوچەکە دەکرد، لەوکاتەدا حکومەتی کاربەڕێکەر و بەرپرسانی یەکێتی و پارتی بەڵێنی زۆریان پێدان، بەڵام تائێستا هیچ یەکێک لە داواکارییەکانیان بۆ جێبەجێ نەکراوە.


ساڵێک بەسەر خۆپیشاندانەکانی کفریدا تێپەڕی؛ ئەو خۆپیشاندانەی کە هاوڵاتیانی شارەکە بۆ هەلی کار و خزمەتگوزاری ئەنجامیان دا و دەسەڵات بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی پێدان، بەڵام تا ئێستا هیچ بەڵێنێک جێبەجێ نەکراوە.

لەکاتی خۆپیشاندانەکان، حکومەتی کاربەڕێکەر و حزبە دەسەڵاتدارەکان و بەرپرسانی خۆجێی سنوورەکە بەڵێنی جۆراوجۆریان بەهاوڵاتیانی کفری دا بەڵام بەڵێنەکان تەنها لەچوارچێوەی بەڵێندا بوون و هیچی تر.

بەشێک لەو گەنجانەی کە بەشداربوون لە خۆپیشاندانەکە ئاماژە بەوە دەکەن، ئەوان خۆپیشاندانیان بۆ رەخساندنی هەلی کار و دابینکردنی خزمەتگوزاری پێویست بۆ ناوچەکە ئەنجام دا و ماوەی ٣٢ رۆژ لە خێوەتی مانگرتووەکان رۆژیان کردەوە، کەچی ئێستا بۆ کارکردن روو دەکەنە پارێزگاکانی خوارووی باشووری عێراق، جگە لەوەی زۆربەیان بێکارن.

بەڵێنە گەورەکانی ئەو کاتەی حکومەت، خۆی لە دابینکردنی دەستی کار و هێنانی کارگە و پڕۆژەی وەبەرهێناندا دەبینییەوە بەڵام هیچیان جێبەجێ نەکران و هاوڵاتیانی شارەکەش دەڵێن، تاوەکو ئەم دەسەڵاتە دەست بەسەر خێروبنێری ئەم هەرێمەدا بگرێت چاوەڕێی باشتربوونی گوزەرانی خەڵک ناکەن.

هاوڵاتیانی کفری باس لەوەش دەکەن، کفری دەوڵەمەندە بە نەوت و سامانی سروشتی کەچی داهاتەکەی تەنها بۆ گیرفانی حزبە دەسەڵاتدارەکانە.













گەلەری