سەردێڕ:

٢٠٢٤ ساڵى متمانەى زۆرینەى خەڵکە بە ئۆپۆزسیۆن و وەلانانى حزبەکانى دەسەڵاتە

PM:03:45:12/07/2024

812 جار خوێندراوەتەوە

٢٠٢٤ ساڵى متمانەى زۆرینەى خەڵکە بە ئۆپۆزسیۆن و وەلانانى حزبەکانى دەسەڵاتە، شەپۆلەکە شەش مانگە دەستى پێکردووە و تا کۆتایی ئەمساڵیش پێشبینى دەکرێت نیوەى زیاترى وڵاتانى جیهان حزبەکانى دەسەڵات دوربخەنەوە و هێزى دیکە تاقیبکەنەوە.


ئەمساڵ کە بە ساڵی هەڵبژاردن ناسراوە و لە سەرانسەری زەوییدا ٦٤ وڵات دەنگدانی تێدا ئەنجام دەدرێت، کۆی ئەو کەسانەی مافى بەشدارییان هەیە زیاتر ٥٠٪ـی دانیشتوانی سەر زەوین.

لەو وڵاتانەی هەڵبژاردنی تێدا ئەنجامدراوە ئەنجامەکان بە بردنەوەى ئۆپۆزسیۆن شکاوەتەوە و دەسەڵات دورخراوەتەوە لە فەرمانڕەوایی، لەدیارترین ئەو وڵاتانەی کە ئۆپۆزسیۆن لە هەڵبژاردنەکاندا بردوویانەتەوە هەریەک لە فەرەنسا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، کۆریای باشور و باشوری ئەفریقایە.

هاوکات کیەر ستامەر سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا کە پارتیێکی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە بوو، دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی وڵاتەکە لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک توانی حکوومەتی نوێ پێکبهێنێت و لە پەراوێزی ٣٢ هەمین لوتکەی ناتۆدا چاوی بە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کەوت و سەرۆکى ئەمریکا، شانشینى یەکگرتووى وەک نزیکترین دۆستى ئەمریکا وەسف کرد.

ئەم تەوژمەی سەرکەوتنی ئۆپۆزسیۆنی جیهان هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەى خولى خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە ٢٠ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، چاوەڕوان دەکرێت هاوشێوەی وڵاتانی تری جیهان خەڵک تۆڵە لە حزبەکانى دەسەڵات بکەنەوە و نەوەى نوێ وەک پارتێکى ئۆپۆزسیۆن زۆرینەى کورسییەکان بهێنێت.













گەلەری