سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە هەرێم لە بەرزترین ئاستدایە

AM:10:15:12/07/2024

20136 جار خوێندراوەتەوە

‎لە هەلومەرجی فراوانبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داتاکانی پەیوەست بەهەڵاوسان و بەرزبوونەوەیی رێژەی بێکاری ئەمریکا نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و بۆ دووەم جار گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی کە هەر ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و ٤٢٤ دۆلار مامەڵی پێوەدەکرێت. هاوکات نرخی مساڵێک لەو ئەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی هەرێم پێنج هەزار دیناری دیکە بەرزبووەوە.


‎ئەمڕۆ هەینی، بەگوێرەی پێوانەی بۆرسەی جیهان و عێراق نرخی یەک گرام زێڕ بە ٧٧ دۆلار و ١٠ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرامیش بەرامبەر بە ٧٧ هەزار و ٢٥٠دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە چەند ڕۆژی رابردوو، هەزار و ٣١٩ دۆلار بەرزبووەتەوە

شارەزایەکی زێڕ لە پێگەی کونسوڵیەتی جیهانی ئاڵتون بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی ئاڵتوون لە ئێستادا پێویستی بە پاڵپشتی ئابووری ژاپۆن هەیە، چونکە بە کڕینەوەی دۆلاری ئەمریکا لەلایەن ژاپۆنەوە نرخی ئاڵتوون دادەبەزێت، بەڵام لە حاڵەتێکدا کە ژاپۆن بەردەوام نەبێت لە کڕینەوەی دۆلاری کاش ئەوە پێشبینی دەکەن نرخی ئاڵتوون بەرزببێتەوە بۆ دوو هەزار و ٤٦٥ دۆلار.

 هاوکات، لەماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم ١٥ بۆ ٢٠ هەزار دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە کە ئەوەش بە بەرزترین ئاستی زێڕ دادەندرێت لە هەرێم.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

زێڕی عەیار ١٨ به ٤٣٦ هەزار دینا

زێڕی عەیار ٢١ به ٥٠٦ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٢ به ٥٣٤ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٤  به ٥٧٨ هەزار دینار













گەلەری