سەردێڕ:

لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێم؛ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە هەولێرە

PM:12:15:11/07/2024

1804 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر داوای سەرۆک وەزیرانی عێراق، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی و لیژنەیەکی یاوەری لە هەولێرن و بابەتی سەرەکی گفتوگۆکانیان، هێرشەکانی تورکیایە بۆسەر سنوورەکانی هەرێم.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی هاتە هەرێم، بەپێی زانیارییەکان، سەردانی ئەو شاندە لەسەر هێرشەکانی تورکیایە بۆسەر سنوورەکانی هەرێم.

سەردانەکەی ئەعرەجی لە دوای ئەوە دێت، دوێنێ چوارشەممە، بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق کۆبووەوە و هێرشەکانی تورکیای بۆسەر هەرێم ئیدانەکرد و رایگەیاند، دەبێت تورکیا رەچاوی دراوسێیەتی عێراق بکات و لیژنەیەک لەوبارەیەوە رەوانەی هەرێم دەکەن.
ئەوەش خرایە روو، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دەستتێوەردانی و پێشێلکارییەکانی تورکیا لە سنوورەکان کراوە و هاتنە ناوەوەی سوپای تورکیا بۆناو خاکی عێراق رەتکراوەتەوە و و جەخت لەوە کراوەتەوە پێویستە تورکیا بۆ هەر بابەتێکی ئەمنی لەسەر بنەمای پەیوەندی دبلۆماسی و دراوسێیەتی باش بگەڕێتەوە بۆ حکومەتی عێراق و دانوستانی لەگەڵ بکات".













گەلەری