سەردێڕ:

لە مانگی رابردوودا؛ ٩١٢ منداڵ لە سلێمانی لەدایک بوون

PM:11:02:10/07/2024

1248 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاوی کردەوە، لە مانگی رابردوودا ٩١٢ منداڵ لەدایک بوون کە ٤٦٧ منداڵیان کوڕ بوون و ٤٤٥ منداڵیشیان کچ بوون. دەشڵێت، ٢٣ حاڵەتی لەدایکبوونی دووانە هەبووە لەگەڵ سێ حاڵەتی سیانە و حاڵەتێکی چوارە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاوی کردەوە، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاری ٩١٢ منداڵ لەدایک بوون.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو ژمارەیە ٤٦٧ منداڵیان کوڕ بوون و ٤٤٥ منداڵیشیان کچ بوون، هەروەها ٣٩٢ منداڵیان لەڕێگەی نەشتەرگەرییەوە لەدایک بوون.

ئەوەش خراوەتە روو، لەناو ئەو منداڵانەی لەدایک بوون ٢٣ حاڵەتی لەدایکبوونی دووانە هەبووە لەگەڵ سێ حاڵەتی سیانە و حاڵەتێکی چوارە، هەروەها ١٢٧ منداڵیش لەبار چوون.













گەلەری