سەردێڕ:

یۆنامی: پاڵپشتی کۆمسیۆنین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە لە هەرێم

PM:07:25:10/07/2024

892 جار خوێندراوەتەوە

جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، پاڵپشتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکەن بەشێوەیەکی دادپەروەرانە، بۆ ئەو مەبەستەش پاڵپشتی لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن.


ئەمڕۆ چوارشەممە، کڵاودیۆ کۆردۆن جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بۆ کاروباری سیاسی و هاوکاری هەڵبژاردن رایگەیاند، گرنگە لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، پاڵپشتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی روون و گشتگیر و دادپەروەرانە دەکەن لە هەرێمی کوردستان.

ئەوەشی خستە روو، لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کار دەکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بەشێوەیەکی روون و دادپەروەرانە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەژێر فشاری نێودەوڵەتیدا، سەرۆکایەتی هەرێم رۆژی ٢٠ ئۆکتۆبەری ئەمساڵی وەک وادەی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێم دیاری کرد، هەڵبژاردنەکەش یەکەمین هەڵبژاردنی مێژووی هەرێمە کە بەدەر لە خواستی پارتی و یەکێتی، بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی عێراق و لەژێر چاودێریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بەڕێوە دەچێت. 













گەلەری