سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ: ئێوە دەبێت کۆتا کەس بن کە باسی کەرامەت بکەن

AM:10:35:10/07/2024

6860 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق باسی لەوەکردووە، پارتی دەبێت کۆتا کەس بێت کە باسی کەرامەت بکات، بەهۆی ئەو کارە قێزەونانەی لە رابردوودا کردوونی.


مۆفەق حسێن پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، ئەوە پارتی بوو لە ٣١ی ئابدا دەبابەکانی بەعسی هێنایە ناو پەرلەمانی کوردستان و پایتەختی کوردستانیان داگیرکرد.

بە پارتی دەڵێت، "ئەوە ئێوە بوون لە ١٦ی ئۆکتۆبەردا ٥١٪ی خاکی کوردستانتان دا بەدەستەوە، ئێوە بون لە شنگال سێ هەزار و ٥٠٠ کچ و ژنی کوردتان دا بەدەستی داعشەوە و کران بە کۆیلە و کەنیزەک بەبێ ئەوەی بۆ یەک چرک بەرگری بکەن".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەوە پارتی بوو لە خۆپیشاندانی ١٧ی شوباتدا منداڵ و گەنجی ئەم کوردستانەی خەڵتانی خوێن کرد و شەهیدیان کردن، ئەوان بوون لە پایتەختی کوردستان خانەنشینێکیان دایە بەر شەق؛ تەنها لەبەر ئەوەی داوای مووچە و رەنجی ٤٠ ساڵەی خۆی کرد، ئەو شەقە بوو لە کەرامەتی میللەتێک هەڵدرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوە پارتین کە رۆژنامەنووس و چالاکوانان تیرۆر دەکەن و باشترین رۆڵەکانی ئەم میللەتە زیندانی دەکەن.

دەشڵێت، "باش بزانن مێژوو لە هیچ کەس خۆش نابێت".













گەلەری