سەردێڕ:

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەکارهێنانی سیستمی ئەندرۆیدی لە کارمەندەکانی قەدەغە کرد

PM:09:32:09/07/2024

1884 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە چین بە کارمەندەکانی راگەیاندووە، لە مانگی ئەیلولەوە دەبێت هەموو کارمەندەکانی مۆبایلی ئایفۆن بەکاربهێنن، بۆ ئەو مەبەستەش ئایفۆنێکی 15 دەکاتە دیاری بۆیان.


بەپێی بڵاوکراوەیەکی مایکرۆسۆفت کە لەلایەن بلومبێرگ نیوزەوە بڵاوکراوەتەوە، کۆمپانیا ئەمریکییەکە بەم زووانە داوا لە کارمەندانی بنکەکەی دەکات کە ئامێرەکانی ئەپڵ بەکاربهێنن بۆ پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەکانیان لەکاتی چوونە ژوورەوەدا.

ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵێکی سەرتاسەری کۆمپانیاکە بۆ بەهێزکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی مایکرۆسۆفت لە دژی هاککەرەکان، کاریگەری لەسەر سەدان کارمەند دەبێت لە سەرانسەری چین و مەبەست لێی دڵنیا بوونە لەوەی هەموو کارمەندان بەڕێوەبەری وشەی نهێنی مایکرۆسۆفت Authenticator و ئەپی Identity Pass بەکاردەهێنن.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەر کارمەندێک ئامێرێکی ئەندرۆید بەکاربهێنێت، ئایفۆن ١٥یەکی بۆ دابیندەکرێت و دەبێتە موڵکی خۆی، لەهەمان کاتیشدا دەتوانن ئامێرە ئەندرۆیدەکانیان بۆ مەبەستی تاکەکەسی خۆیان بەکاربهێنن، نەک بۆ کار.













گەلەری