سەردێڕ:

پۆلیس: بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەک لە فەرەنسا کەسێکمان لە زاخۆ دەستگیر کرد

PM:01:21:09/07/2024

2708 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەکی کورد لە فەرەنسا، تۆمەتبارێک لە کاتی گەڕانەوەی بۆ هەرێم، دەستگیر کراوە.


پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ٢٤ی مانگی ٢ی ساڵی رابردوودا، هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی هەڵکەوت ئەحمەد لە جەنگەڵەکانی فەرەنسادا کوژرا، کەسوکارەکەی سکاڵایان لەسەر کەسێک تۆمار کرد.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو کەسەی کوژراوە لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٩ بووە و ئەوەشی تۆمەتبارە لە ساڵی ١٩٨٥دا لەدایکبووە.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەدوای رووداوەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوە کرایەوە و دەستکرا بە کۆکردنەوەی زانیاری، دواتر لەکاتی گەڕانەوەی بۆ کوردستان، تۆمەتبارەکە لە زاخۆ دەستگیر کراوە.

ئەوەش هاتووە، لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادان، راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.













گەلەری