سەردێڕ:

دژی راگرتنی مامەڵەکانیان؛ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هەولێر گردبوونەوە

PM:12:47:08/07/2024

1684 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی چەندین ساڵە مامەڵەیان کردووە و تاوەکو ئێستا مووچەیان بۆ نەبڕاوەتەوە و بەشێکیان مووچەکانیان راگیراوە، بەشێک لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەبەردەم وەزارەتی دارایی هەرێم گردبوونەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، بەشێک لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەبەردەم وەزارەتی دارایی هەرێم گردبوونەوە و دەڵێن، داوای مافی خۆیان دەکەن و بەشێکیان تائێستا مووچەیان نیە و حکومەتی کاربەڕێکەریش هیچ وەڵامێکی نەداونەتەوە.

باسی لەوەش کرد، هەرچەندە حکومەتی کاربەڕێکەر بڕیاری لەسەرداوە بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیارەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و مووچە بۆ بەشێک لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان نەبڕاوەتەوە و بەشێکیان لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە مامەڵەکانیان تەواو کردووە بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراونەتەوە.

ئەو کەسانەی گردبوونەتەوە بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، بەشێکی زۆریان نە قەرەبووکردنەوەیان وەرگرتووە و نە مووچەشیان بۆ بڕاوەتەوە لەکاتێکدا چەندین ساڵە مامەڵەکانیان تەواو کردووە.

ئاماژەیان بەوەش کرد، لە هەڵەبجە و گەرمیان و چەندین شوێنی جیاوازەوە هاتونەتە بەردەم وەزارەتی دارایی تاوەکو وەڵام بدرێنەوە لەوەی کە بۆچی رێکارەکانیان بۆ تەواو ناکرێت تاوەکو مووچەکانیان وەربگرن.

هێرش قادر - هەولێر

No description available.

No description available.

No description available.












گەلەری