سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

AM:10:09:08/07/2024

1080 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ئەمڕۆدا پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ، بەڵام سبەینێ بەراورد بە ئەمڕۆ پەلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکى گشتى نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

دوێنێ، ناوەندی کەشناسیی عەرەبی بڵاوی کردەوە، بەپێی پێشبینیەکانیان لە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێکی گەرما روو لە عێراق و چەند وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما بۆ سەروو ٥٠ پلە بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤٢

سلێمانی : ٤٠

دهۆک : ٤١

کەرکوک : ٤٤

هەڵەبجە : ٤٢

زاخۆ : ٤٠

سۆران : ٤٠

حاجی ئۆمەران : ٣١

گەرمیان : ٤٤













گەلەری