سەردێڕ:

بانکی ناوەندیی عێراق: مانگی رابردوو زیاتر لە چوار ملیار دۆلارمان فرۆشتووە

PM:11:07:07/07/2024

964 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی مانگێکدا زیاتر لە چوار ملیار دۆلاری بەشێوەى نەختینە و حەواڵە بە نرخى فەرمی فرۆشتووە.


 

بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە مانگی شەشدا زیاتر لە چوار ملیار و ٤٣٨ملیۆن دۆلاریان بە شێوەی کاش و حەواڵە فرۆشتووە کە تێکڕای رۆژانە دەکاتە زیاتر لە ٢٩٥ ملیۆن دۆلار.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە مانگی ڕابردوودا چوار ملیار و ٥٠ ملیۆن دۆلار بووە، هاوکات بڕی ٣٨٨ ملیۆن دۆلاریش بەشێوەى نەختینە بە هاوڵاتیان و بازرگانان فرشتووە.

لە چەند رۆژى رابردووشدا بانکی ناوەندی رایگەیاند، لە سەرجەم فرۆکەخانەکان بە فڕۆکەخانەکانى هەولێر و سلێمانیشەوە دۆلار بە نرخى فەرمى لەرێگەی پەنجەرەی بانکە فەرمی و نوسینگە رێگە پێدراوەکانەوە بە گەشتیاران دەفرۆشرێت.













گەلەری