سەردێڕ:

بانکی ناوەندی بازرگانیی ئەلیکترۆنی لە عێراقدا رێک دەخات

PM:07:40:07/07/2024

940 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەی لیژنەی بازرگانی ئەلیکترۆنی بەسەرپەرشتی پارێزگاری بانکی ناوەندی، لیژنەکە بڕیاریدا بەشداری بکات لە پێدانی مۆڵەت بەو کەسانەی دەیانەوێت بازرگانیی ئەلیکترۆنی بکەن بە شێوەیەک کە مافی هەموو لایەنەکان بپارێزێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، عەلی عەلاق سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەیەکی کرد بۆ رێکخستنی بازرگانی ئەلیکترۆنی لە عێراق بە بەشداری لایەنە پەیوەندیدارەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پڕۆژەیەک کرا بۆ بازرگانی ئەلیکترۆنی و پاراستنی بەکاربەرانی بازرگانی ئەلیکترۆنی لەڕێگەی ئەو رێسایانەی گفتوگۆیان لەسەر کراوە.

ئەوەشی خستە روو، لیژنەکە بەشدریکردنی خۆیان راگەیاند لە پێدانی مۆڵەتی بازرگانیی ئەلیکترۆنی بەو کەسانەی دەیانەوێت بەو شێوەیە بازرگانی بکەن لەڕێگەی پاتفۆڕمێکی ئەلیکترۆنییەوە کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە دامەزراوە.

باسی لەوەش کرد، لە کۆبوونوەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر دامەزراندنی رێسایەک بۆ پێدانی مۆڵەت بەو کەسانەی دەیانەوێت بازرگانی ئەلیکترۆنی بکەن بە شێوەیەک کە مافی هەموو لایەنەکان بپارێزێت و ئەو رێسایە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت.













گەلەری