سەردێڕ:

بازرگانیی عێراق: ساڵانە زیاتر کە یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار تۆن ئاردی سفر لە عێراق بەکاردەهێنرێت

PM:06:53:07/07/2024

728 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بۆ پیشەسازی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، عێراق ساڵانە زیاتر کە یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار تۆن ئاردی سفر بەکاردەهێنێت. دەشڵێت لە چەند مانگی داهاتوودا دەزگاکانی بەرهەمهێنانی ئاردی سفر لە شەش دەزگاوە زیاد دەکەن بۆ ١٠ دەزگا.


ئەمڕۆ یەکشەممە، موحسین نامیس بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بۆ پیشەسازی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بڕێکی زۆر لە سەموون و نان بەکاردەهێنێت، هەربۆیە ساڵانە بڕێکی زۆر ئارد سفر هاوردە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا چوار دەزگای بەرهەمهێنانی ئاردی سفر لە بەغدا و یەک دەزگا لە کەربەلا و دەزگایەکی دیکەش لە دهۆک کاردەکەن بۆ بەرهەمهێنانی ئاردی سفری عێراقی و لە چەند مانگی داهاتوودا زیاد دەکرێن بۆ ١٠ دەزگا.

ئەوەشی خستە روو، عیراق ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار تۆن ئئاردی سفر بەکاردەهێنێت و لە پلانیان دایە لە داهاتوودا بەرهەمهێنانی ئاردی سفری عێراقی بە رێژەی ١٠٠٪ بەرز بکەنەوە لەپێناو گەیشتن بە خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی ئاردی سفر.













گەلەری