سەردێڕ:

نرخی مریشک لە سلێمانی بەرزبووەوە

AM:11:52:07/07/2024

28348 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سلێمانی باسی لەوەکرد، ماوەی چەند رۆژێکە لەسەر یەک نرخی مریشک لە سلێمانی روو لە بەرزبوونەوەیە و لە ئێستادا کیلۆی بە چوار هەزار دینارە.


لەو بارەیەوە چەند مریشک فرۆشێک باسیان لەوەکرد، ساڵانە نرخی مریشک چەند جارێک بەرز و نزمی بەخۆیەوە دەبینێت.

هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، حکومەت پلانی نییە بۆ کەرتی پەلەوەر، بە جۆرێک کە پێداویستی ناوخۆ پڕبکرێتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان هەناردەکردنییەتی بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق لەکاتێکدا لەناوخۆدا خواست لەسەری زیاترە.

ئەو فرۆشیارانە دەشڵێن، گرانبوونی نرخی مریشک بەتەنها لەسەر هاوڵاتییان گران نییە، بەڵکو لەو ساتەدا ئەوانیش فرۆشیان کەمدەبێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی بێپلانی حکومەتی کاربەڕێکەرەوە، ساڵانە نرخی گۆشتی مریشک و گۆستی سووریش روو لە زیادبوون دەکەن و لە ئێستاشدا بەهۆی راگرتنی سەربڕینی ئاژەڵ لە سەربڕخانەکانی سلێمانیدا، نرخی یەک کیلۆ گۆشتی سوور لە سەروو ٢٠ هەزار دینارەوەیە. چونکە ئاژەڵداران ئامادە نین ئاژەڵەکانیان ببەنە سەربڕخانەکان بەهۆی ئەوەی پشکنینی ئاژەڵ دراوەتە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت و پارەی زیاتریان لێوەردەگرێت.













گەلەری