سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەرز بووەوە

AM:08:39:05/07/2024

848 جار خوێندراوەتەوە

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی جیهانی بە ٨٧ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەتەوە.


‎هاوکات، بەهۆی فراوانبوونی خواستی ئەمریکا و کۆگای نەوتی کۆمپانیا نەوتییەکانی جیهان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بە ٨٣ دۆلار و ٣٨ سەنتە.

پێشتر، وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لەسەر ئەوە رێک کەوتبوون کە بەرهەمهێنانی سێ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ و بەرهەمهێنانی خۆبەخشانە بە رێژەی دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کە لە مانگی حوزەیراندا کۆتایی پێهات، کەم بکەنەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڕیاریدا رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ درێژ بکاتەوە، ئەوەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازاڕی نەوت دەبێت لە جیهاندا، شارەزایانی ئابووری باس لەوە دەکەن، پێدەچێت بڕیارەکە نرخی نەوت بەرز بکاتەوە.













گەلەری