سەردێڕ:

نرخی دۆلار بۆ خوار ١٤٩ هەزار دینار دابەزی

PM:03:09:04/07/2024

3052 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٨٠ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵەی خستووەتەڕوو. دوای بەرزبوونەوەی بەشێوەیەکی بەرچاو لە ئێستادا نرخی دۆلار دابەزیوە و ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٨ هەزار و ٩٠٠.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی ئەلیکترۆنی خستنەڕووی دراوەکانەوە رایگەیاند، بە تێکڕا ٢٨٠ ملیۆن و ٨٧٢ هەزار و ٨٠ دۆلاری بە نرخی فەرمی بانکەکە خستووەتەڕوو.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەو رێژەیە بڕی ٢٥ ملیۆن و ٧٨٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش، هاوکات ٢٥٥ ملیۆن و ٩٢ هەزار و ٨٠ دۆلار بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.

هاوکات، لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٩٠٠ دینارە و ٩٥٠ دینار لە نرخەکەی دابەزیوە. ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەشێوەیەکی بەرچاو نرخەکەی بەرزبووەوە.













گەلەری