PM:11:53:29/06/2024 
        
      10900 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵە بڕیار دراوە لە نزیک ئاوی زێی بچووک بەنداوێک دروست بکرێت، بەڵام تا ئێستا کاری تێدا نەکراوە، لەکاتێکدا پڕۆژەکە توانای بەرهەمهێنانی نزیکەی ٤٠٠ مێگاوات کارەبای بۆ ناوچەکە هەیە.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           بەنداوەکە لەساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن کۆمەڵەی راوێژکاری عێراقییەوە بڕیاری درووستکردنی درا، دیزاین و پشکنین بۆ بەنداوەکە کراوە و دەرکەوتووە بەنداوەکە توانای گلدانەوەی ئاوی نزیکەی دوو ملیار مەتر سێجا ئاو و بەرهەمهێنانی نزیکەی ٤۰۰ مێگاوات کارەبای هەیە، هاوکات لەدوای بەنداوی دوکان و دەربەندیخانیش بە سێیەم گەورەترین بەنداو لە کوردستان دادەنرێت، کەچی تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
بە درووستکردنی
ئەم بەنداوە کێشەی وشکەساڵی گوندەکان و کێشەی کەمی کارەبا لە هەرێمی کوردستان چارەسەر
دەکرا، ئەمە جگە لە سوودی گەشتیاری و کشتوکاڵ و ئاودێری و زیادبوونی بەرهەمی ماسی،
بەڵام بەرپرسانی هەرێم تەنها بەڵێن بە هاوڵاتییان دەدەن و دواتر بەنداوەکە دروست
ناکەن.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، جگە لەم بەنداوە بەنداوێکی دیکەی هاوشێوە بڕیار درا لە نزیک گوندی
سارتکی ناحیەی سێگردکان درووست بکرێت بەڵام هەردوو پڕۆژەکە هاوشێوەی سەرجەم پڕۆژەکانی
دیکەی سنوورەکە جێبەجێ نەکراون. 
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             