سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم پێنج هەزار دینار بەرزبووەوە

PM:01:54:27/06/2024

1192 جار خوێندراوەتەوە

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا نرخی زێڕ بەهۆی بەرزبوونەوەی خواستی بانک و بازرگانان، ١٧ دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە، هاوکات لە بازاڕەکانی هەرێمیش پێنج هەزار دینار بەرزبوەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەگوێرەی پێنوێنی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی زێڕ بۆ هەر ئۆنسەیەک ١٧ دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستاشدا ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە دوو هەزار و ٣١١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە گەڵ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان، نرخی ئەو کانزا زەردەش لە بازاڕەکانی هەرێم راستەوخۆ بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت، بەراورد بە ٢٤ کاتژمێری رابردوو لە هەر مسقاڵێک چوار بۆ پێنج هەزار دینار بەرزبوەوە.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٤١٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢١ به ٤٨٥ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٢ به ٥١٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٥٥ هەزار دینارە













گەلەری