سەردێڕ:

نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم ١١ هەزار دینار دابەزی

PM:02:30:26/06/2024

20388 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی داتاکانی پەیوەست بە بازاڕی کاری ئەمریکا ئەرێنیبوون، ئەوەش بووە هۆی دابەزینی ٢٠ دۆلار لە نرخی هەر ئۆنسەیەک و لە ئێستاشدا یەک ئۆنسە بە دوو هەزار و ٢١٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات لە بازاڕەکانی هەرێمیش ١١ هەزار دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەندامێکی کونسڵی ئاڵتوونی جیهانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی پاڵپشتی دارایی ئەمریکا و نزیکبوونەوەی وادەی لێدوانی بانکی فیدراڵی ئەمریکا نرخی ئاڵتوون دابەزیوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا نرخی ئاڵتوون دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و پێشبینیش دەکرێت زیاتر دابەزین بەخۆیەوە ببینێت و نرخی یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بگەڕیتەوە خانەی دوو هەزار و ٢٧٥ دۆلار.

لەلایەکی دیکەشەوە، بەهۆی دابەزینی نرخی ئاڵتوون لە بازاڕەکانی جیهان، نرخی ئەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی هەرێم ١١ هەزار دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٤١٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢١ به ٤٨٠ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٢ به ٥٠٦ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٥٠ هەزار دینارە













گەلەری