سەردێڕ:

دارایی هەرێم: لەمەودوا هەموو ١٥ـی مانگێک لیستی مووچە رەوانەی بەغدا دەکەین

PM:12:32:24/06/2024

5592 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەرێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە مانگی داهاتووەوە لیستی مووچە لە ١٥ـی مانگەوە بۆ بەغدا دەنێردرێت. چاوگێکیش دەڵێت، لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی شەش رەوانەی بەغدا دەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە مانگی تەمموزی داهاتووەوە، لە ١٥ـی هەموو مانگێک لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەی بەغدا دەکەن.

لای خۆشییەوە، چاوگێک لە حکومەتی کاربەڕێکەر لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆران رەوانەی بەغدا دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی کاربەڕێکەر مانگانە ناردنی لیستی مووچە بۆ عێراق دوادەخات، لەکاتێکدا بەر لە ٢٥ـی هەموو مانگێک دەتوانێت لیستەکە بنێرێت و لەماوەیەکی کورتدا عێراق مووچە بنێریت، بەوەش هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق، سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم مانگانە لە وادەی خۆیدا مووچەکانیان وەربگرن.













گەلەری