سەردێڕ:

بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٧٣ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە؛ نرخی دۆلار چەندە؟

PM:02:20:23/06/2024

1488 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردەوە، بۆ ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٧٣ ملیۆن دۆلاریان بە شێوەی کاش و حەواڵە بە گەشتیاران و بازرگانان فرۆشتووە. لە بازاڕەکانی هەرێمیش، لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی خستنەڕووی فرۆشی دۆلار بڵاوی کردەوە، ٢٧٣ ملیۆن و ٢٤٤ هەزار و ٣٣٠ دۆلاریان بە بازرگانان و گەشتیاران فرۆشتووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو بڕە، ٢٥٠ ملیۆن و ٢٧٤ هەزار و ٣٣٠ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە و ٢٢ ملیۆن و ٩٧٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

هاوکات، لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم، لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکان لەمڕۆدا، نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندیی عێراق، لە هەفتەی یەکەمی ئەم مانگەدا، ملیارێک و ٣٨٠ ملیۆن و ٦٠٣ هەزار و ٩٩٠ دۆلاری بە بازرگانان و گەشتیاران فرۆشتووە، بەڵام، لە هەفتەی دووەمدا، فرۆشی دۆلار کەمی کردووە و بانکەکە ملیارێک و ٣٧٨ ملیۆن و ٨٨٥ هەزار و ٤٠٧ دۆلاری فرۆشتووە، بەڵام فرۆشی دۆلاری کاش زیادی کردووە.













گەلەری