سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە جیهان دابەزی و لە هەرێم بەرز بووەوە

PM:12:47:23/06/2024

14320 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و ٣٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام بەراورد بە دوێنێ شەممە لە بازاڕەکانی هەرێم بەتێكڕا پێنج هەزار دینار لە نرخی هەر مسقاڵێک بەرز بووەتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانی بازاڕی زێڕ، نرخی گرامێک لەو کانزا زەردە ٧٤ دۆلار و ٦٢ سەنتە و کیلۆگرامێکیش ٧٤ دۆلار و ٦١٥ سەنتە.

هاوکات، بەراورد بە دوێنێ شەممە، لە بازاڕەکانی هەرێم بەتێكڕا پێنج هەزار دینار لە نرخی هەر مسقاڵێک لەو کانزا زەردە بەرز بووەتەوە.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٤١٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢١ به ٤٨٥ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٢ به ٥١٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٥٥ هەزار دینارە













گەلەری