سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرز بووەوە

AM:08:45:18/06/2024

924 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ گۆڕانکارییە سیاسی و جیۆپۆلەتیکییەکانی ناوچەکە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٨٤ دۆلار و ١٧ سەنتە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ دووشەممە زیاتر لە دوو دۆلار لە نرخەکەی بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانی نەوت، یەک بەرمیلی نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٨٠ دۆلار و ٢٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەروارد بە رۆژی رابردوو زیاتر لە سێ دۆلار لە نرخەکەی بەرز بووەتەوە.

رۆژی ٢ی ئەم مانگە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڕیاریدا رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ درێژ بکاتەوە.

پێشتر، وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لەسەر ئەوە رێک کەوتبوون کە بەرهەمهێنانی سێ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ و بەرهەمهێنانی خۆبەخشانە بە رێژەی دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کە لە مانگی حوزەیراندا کۆتایی پێدێت، کەم بکەنەوە.

بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازاڕی نەوت دەبێت لە جیهاندا، شارەزایانی ئابووری باس لەوە دەکەن، پێدەچێت بڕیارەکە نرخی نەوت بەرز بکاتەوە.













گەلەری