سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، جەژنی قوربان لە تەواوی موسڵمانان لە هەرێم و عێراق و جیهان پیرۆز دەکەن و هیوادارن جەژن ببێتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و باشتربوونی دۆخی دارایی و گوزەرانی خەڵک.
ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، هیوادارن سەرجەم هاوڵاتییانی هەرێمی
کوردستان رۆژانی جەژن و پشوو لە کەشێکی ئارام و سەلامەتدا بەسەر ببەن.
باسی لەوەش کرد، ئومێدەوارن جەژن ببێتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی
و باشتربوونی دۆخی دارایی و گوزەرانی خەڵک.
هاوکات، نێچیرڤان
بارزانی رایگەیاند، جەژنی قوربان لە تەواوی موسڵمانان پیرۆز دەکەن و هیوادارن جەژنی
قوربان خێر و کامەرانی بێت و بۆ هەموو لایەک و ئارامی و ئاسودەیی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
باسی لەوەش
کرد، لە رۆژانی جەژندا هیوای سەلامەتی و پشوویەکی خۆش بۆ هەموو لایەک دەخوازن.