PM:09:46:13/03/2025
1632 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی روسیا سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا رایگه‌یاند، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی پوتن ئومێدبه‌خشه به‌ڵام ناته‌واوه.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه ١٣ـی ئازاری ٢٠٢٥، دۆناڵد تره‌مپ بڵاویکردەوە، هه‌ڵوێستی ڤلاتیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا له‌باره‌ی ئاگربه‌سته‌وه ئومێدبه‌خشه به‌ڵام ناته‌واوه، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی وه‌ستاندنی شه‌ڕ له ئۆكرانیا كرده‌وه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "پێویستە شه‌ڕ له ئۆكرانیا بووه‌ستێنین".
هاوکات، پوتن
باسی لەوەکردبوو، به پێشنیاری كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له ئۆكرانیا
رازیین، به مه‌رجێك ببێته هۆی ئاشتی درێژخایه‌ن و جگه له‌وه‌ش ده‌بێت وه‌ڵامی
ئه‌و پرسیاره بدرێته‌وه، له‌ماوه‌ی ئاگربه‌ستدا چ كارێك ده‌كرێت؟
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئێوارەی سێشەممەی رابردوو ئۆکرانیا رەزامەندی
دەربڕی لەسەر پێشنیازێکی ئەمریکا بۆ ئاگربەست بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ لەگەڵ روسیا، هاوکات
واشنتن هیوای دەربڕی کە مۆسکۆش بەو پێشنیازە رازی بێت.