سەردێڕ:

پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند بەشێوازێکی جیاواز خۆی بۆ پێشوازی لە گەشتیاران ئامادەکردووە

PM:08:39:15/06/2024

1468 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەى هاتنى جەژنی قوربانەوە لە هەرێم ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران کراوە، لە شاری سلێمانیش پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند بەشێوازێکی جیاواز خۆی بۆ پێشوازی لە گەشتیاران ئامادەکردووە، ئیدارەی پڕۆژەکە دەڵێن پڕۆژەکەیان نوێکردووەتەوە و چەندین چالاکی و شەلالی دەستکرد و یاری نوێیان هێناوەتە پڕۆژەکەوە.


ئەمڕۆ شەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، بەر لە دەستپێکی جەژنی قوربان ژمارەیەکی زۆر گەشتیار بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش روویان لە پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند کردووە، لە رۆژانی جەژنیشدا ژمارەی گەشتیاران زیاتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ ئەوەی سەرجەم ئەو خزمەتگوزارییانەی لە چاڤیلاندا هەن بەشێوازێکی سەلامەت لە خزمەت ئەو گەشتیار و هاوڵاتییانەدا بێت کە روو لە پڕۆژەکە دەکەن.

هاوکات ئیدارەی چاڤیلاند رایگەیاند، چاڤیلاند نوێکراوەتەوە و چەندین چالاکی و شەلالی دەستکرد و یاری نوێیان هێناوەتە پڕۆژەکەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵانە لە جەژن و بۆنە تایبەتەکاندا ژمارەیەکی زۆر گەشتیار روو لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند لە شاری سلێمانی دەکەن، بە مەبەستی بەسەربردنی پشووەکانیان. هاوکات، پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند ئامادەکاری تەواو بۆ پێشوازی لە گەشتیاران دەکات.













گەلەری