سەردێڕ:

نەوتی عێراق: داهاتی چوار مانگی رابردوو لە فرۆشتنی نەوت ٣٨ ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە

PM:12:25:13/06/2024

856 جار خوێندراوەتەوە

داهاتی نەوتی عێراق لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا ٣٨ ترلیۆن دیناری تێپەڕاند، کە داهاتی فرۆشتنی ٤١١ ملیۆن بەرمیل نەوت بووە.


وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، لە چوار مانگی ڕابردوودا ٤١١ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوتیان هەناردە کردووە لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە، ٣٨ ترلیۆن و ٢٦ ملیاریش دینار داهاتەکەی بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو بڕەى هەناردە کراوە ٤٠٥ ملیۆن و ٨١٠ هەزار بەرمیلی بەرهەمی کێڵگەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، تائێستا دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم نەکراوەتەوە کە مانگانە بڕى ٤٠٠ هەزار بەرمیلى بۆ دیاریکراوە.













گەلەری