سەردێڕ:

رووسیا: لە هەفتەیەکدا نزیکی ١٦ هەزار سەربازی ئۆکرانیا کوژراون

PM:07:44:06/09/2024

1440 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی رووسیا بڵاوی کردەوە، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا حەوت گوند و ناوچەیان لە دۆنتیسک لە خاکی ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵ کردووە و ١٥ هەزار و ٧٦٥ سەربازی ئۆکرانیا کوژراون و ٤١ سەربازیش بەدیل گیراون.


ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راپۆرتی هەفتانەیدا بڵاوی کردەوە، لە رۆژی ٣١ـی ئابەوە تاوەکو ٦ـی ئەیلول هێزەکانی رووسیا ١٧ هێرشی چڕیان بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ئۆکرانیا ئەنجام داوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئەنجامی سەرجەم ئەو هێرشانەی ئەنجامیان داوە و ئەو هێرشانەشی بەرپەچیان داوەتەوە ١٥ هەزار و ٧٦٥ سەربازی ئۆکرانیا کوژراون و ٤١ سەربازیش بەدیل گیراون.

ئەوەش خراوەتە روو، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا حەوت گوند و ناوچەیان لە دۆنتیسک لە خاکی ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵ کردووە.

باس لەوەش کراوە، لەو ماوەیەدا فڕۆکەیەکی ئۆکرانیا لەگەڵ ٣٦٧ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ١١کەشتی بێکەشتیوان تێکشکێنراون.













گەلەری