سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەرز بووەوە

PM:04:13:12/06/2024

1260 جار خوێندراوەتەوە

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە دوو هەزار و ٣٣٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە بازاڕەکانی هەرێمیش، نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ پێنج هەزار دینار بەرز بووەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بە گوێرەی پێنوێنیی جیهانی بازاڕی زێڕ، نرخی گرامێک لەو کانزا زەردە ٧٥دۆلار و ١٧ دۆلارە و کیلۆگرامێکیش ٧٥ هەزار و ١٧٠ دۆلارە.

هاوکات، لە بازاڕەکانی هەرێمدا و بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ، نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و هەر مسقاڵێک نزیکەی ٥ هەزار دیناری چووەتە سەر.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند هەفتەیەکە بازاڕەکانی هەرێم نرخی زێڕ تا رادەیەک ناجێگیرە، تەنها لە هەفتەی رابردوودا، نرخی مسقاڵێک زێڕ نزیکەی ٢٠ هەزار دینار دابەزی.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٤١٤ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢١ به ٤٨٤ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٢ به ٥٠٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٥٥ هەزار دینارە












گەلەری