سەردێڕ:

بەکارهێنانی خوێ بە شێوەیەکی رۆژانە ئەگەری توشبوون بەم نەخۆشییە زیاد دەکات

PM:08:08:10/06/2024

1780 جار خوێندراوەتەوە

توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە بەکارهێنانی ڕۆژانەی خوێ لە خۆراکدا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی ئەکزیمای پێست زیاد دەکات.


توێژەران لە زانکۆی کالیفۆرنیا هۆشدارییان داوە لە زیادکردنی بەکارهێنانی ڕۆژانەی خوێ لە خۆراکدا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی ئەکزیمای پێست زیاد دەکات.

دکتۆرکاترینا ئەبوئابارا، مامۆستای زانکۆکە و توێژەری سەرەکی توێژینەوەکە، دەڵێت: "سنووردارکردنی خواردنی خوێ مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی ئەکزیما کەمدەکاتەوە."

توێژەران داتای ٢١٦ هەزار کەسیان وەرگرتبوو کە تەمەنیان ٣٧ ساڵ و سەرووتربوو، بۆیان دەرکەوتبوو ئەو کەسانەی بڕێکی زۆر خوێ دەخۆن ئەوا ١١%یان تووشی ئەکزیما دەبن، لە لایەکی دیکەوە ئەوانەی پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان بۆ سنووردارکردنی خواردنی خوێ، مەترسی تووشبوونیان بە ئەکزیما بە ڕێژەی ١٢% کەمترە .

دکتۆر کاترینا ئاماژەی بەوەشکرد کاریگەریەکەی لەنێو ئافرەتان بەهێزتر بووە بە بەراورد لەگەڵ پیاواندا.














گەلەری