سەردێڕ:

بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٧٥ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە؛ نرخی دۆلار چەندە؟

PM:02:47:06/06/2024

1108 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ٢٧٥ ملیۆن دۆلاریان بە نرخی فەرمی بانکەکە بە بازرگانان و گەشتیاران فرۆشتووە. لە ئێستاشدا لە بازاڕەکانی هەرێم، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی تایبەتی فرۆشتنی دۆلار بڵاوی کردەوە، بۆ ئەمڕۆ ٢٧٥ ملیۆن و ٦٦ هەزار و ٦٥٠ دۆلاریان بە نرخی فەرمی بە بازرگانان و گەشتیاران فرۆشتووە.

ئاماژە بەوە کراوە، لەو بڕە، ٢٥٣ ملیۆن و ٥٥٦ هەزار و ٦٥٠ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ٢١ ملیۆن و ٥١٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

هاوکات، لە ئێستادا لە بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٥ هەزار و ٧٥٠ دینار، ئەوەش بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان، نرخی دۆلار بەرز بووەتەوە.













گەلەری