سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم رووی لە دابەزین کرد

PM:03:27:29/05/2024

1876 جار خوێندراوەتەوە

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دوو هەزار و ٣٤١ دۆلارە، لە بازاڕەکانی هەرێم، پاش ئەوەی لە هەفتەی رابردوودا هەر مسقاڵێک نزیکەی ٢٥ هەزار دینار دابەزی، لە ئێستادا نرخی ئەو کانزا زەردە هەزار دیناری دیکە رووی لە دابەزین کردووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بە گوێرەی پێنوێنیی بازاڕی جیهانیی زێڕ، گرامێک زێر بە ٧٥ دۆلار و ٢٨ سەنت و کیلۆگرامێکیش بە ٧٥ هەزار و ٢٨٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات لە بازاڕەکانی هەرێمدا، پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو نرخی هەر مسقاڵێک لەو کانزا زەردە نزیکەی ٢٥ هەزار دابەزینی بەخۆیەوە بینی، هەزار دیناری دیکە رووی لە دابەزین کردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی نرخی دۆلار و خواستی جیهان بۆ زێر دەست بە گۆڕانکاری دەکات بە بەهای سێ بۆ چوار دۆلار کەمتر لە نرخی راستەقینەی بازاڕەکانی جیهان، ئەوەش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کەمی خواست و ژێرخانی ئابووری هەرێم و عێراق لە دابینکردنی زێڕدا.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٤٠٩ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢١ به ٤٧٩ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢٢ به ٤٩٩ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٤٩ هەزار دینارە













گەلەری