دوای دوو هەفتە لە دەستبەسەرداگرتنی پارەی مووچەی مانگی ٩ لەلایەن یەکێتی و پارتییەوە، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی کرا و یەکەم شوێن خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە مووچەکانیان وەردەگرن.
ئەمڕۆ هەینی، دوای دوو هەفتە لە دەستبەسەرداگرتنی پارەی بەغدا بۆ مووچەی مانگی ٩ و دواکەوتنی بۆماوەی یەک مانگ و نیو، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ کرا.
دوێنێ پێنجشەممە، وەزارەتی
دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، سبەی هەینی دەست بە دابەشکردنی
مووچە دەکەن و بەپێی خشتەی مووچەش، لەماوەی هەفتەیەکدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان
دابەشدەکرێت.
بەپێی خشتەی مووچە، رۆژی
یەکشەممە ٢٠ی ئەم مانگە، کە رۆژی دەنگدانی گشتییە بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی
کوردستان، مووچە دابەشناکرێت.
ئەمەش بەو واتایە دێت، بەپێی خشتەی
مووچە، سبەی شەممە مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خاوەن پێدوایستی تایبەت
و زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت، حکومەتی کاربەڕێکەریش دابەشکردنی مووچەی زیاتر لە
٨٠٪ـی مووچەخۆرانی هەرێمی بۆ دوای هەڵبژاردن دواخست.