سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

AM:10:24:28/05/2024

50160 جار خوێندراوەتەوە

نرخی دۆلار بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆش ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەر بە ١٤٤ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ ٦٥٠ دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.


دوێنێ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٥ هەزار و ١٥٠ دینار بوو، ئەمڕۆش بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ لە دوێنێدا، ٦٥٠ دینار لە نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک دابەزیوە.

رۆژی یەکشەممە٢٦ی ئەم مانگە، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا نرخی دۆلاری بازاڕی ناوخۆ هاوتەریب یاخود نزیک دەبێتەوە لە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی و بۆ ئەو مەبەستەش رێکاری نوێ دەگیرێتە بەر.

ئەو راوێژکارە داراییە ئەوەشی خستەروو، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی پابەندبوونی بانکەکان بە لیژنەی چاکسازی و پلانە دارێژراوەکانی بانکی ناوەندی . نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو دەبینێت.

باسی لەوەش کرد، لەگەڵ پابەندبوونی بانکەکاندا دەستدەکرێت بە بەرزکردنەوەی ئاستی فرۆش و دابینکردنی سەکۆکانی تایبەت بە بازاڕی ناوخۆ کە سەرجەم مامەڵە داراییەکانیان لە رێگای دینارەوە دەبێت. وتیشی، "عێراق هەوڵدەدات کە پشتپێبەستنی ناوخۆ بە دینار بەرزتربکاتەوە لەوەی لە ئێستادا هەیە بەوەش نرخی دۆلار لەمەودوا بەرزبوونەوە بە خۆیەوە نابینێت".













گەلەری