سەردێڕ:

جینین پلاسخارت وەک رێکخەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان دیاریکرا

AM:10:28:21/05/2024

1436 جار خوێندراوەتەوە

نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، جینین پلاسخارت وەک رێکخەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان دیاریکرا.


رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە کرد، پلاسخارت دوای تەواوبوونی ئەرکەکەی لە عێراق، وەک رێکخەری تایبەتی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان دیاریکرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، پلاسخارت شوێنی جوانا ڤۆرۆنیكای پۆڵندی سكرتێری گشتی دەگرێتەوە، کە ناوبراو دیپلۆماتکارێکی پۆڵەندییە و لە نیسانی ٢٠٢١ـەوە وەکو رێکخەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لوبنان کاری کردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، جینین پلاسخارت پێشتر نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان بوو لە عێراق و زیاتر له‌ ٢٥ ساڵە له‌ بواری دیپلۆماسی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا کاردەکات‌.













گەلەری