سەردێڕ:

رەئیسی ١٥ـیەم سەرۆکە بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەوە گیانی لەدەستدابێت؛ ئەوانی دیکە کێن؟

PM:03:11:20/05/2024

26212 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری ئێران و سەرجەم سەرنشینانی ئەو هێلیکۆپتەرەی دوێنێ یەکشەممە لە ناوچەی دارستانی دیزمار کەوتە خوارەوە، گیانیان لەدەستدا. بەوەش، سەرۆک کۆماری ئێران بووە ١٥ـیەم سەرۆک لە ساڵی ١٩٤٠ـەوە، بە رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە گیانی لەدەستدابێت.


سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیای فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆمار، ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوە و حەوت کەسی دیکە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیان، گیانیان لەدەستداوە.

لە ساڵی ١٩٤٠ـەوە، ١٤ سەرۆکی جیاوازی وڵاتان لە سەرتاسەری جیهاندا، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە، ئیبراهیم رەئیسیش، بووە ١٥ـیەمینیان.

گیانلەدەستدانی سەرۆکەکان بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەکانیان:

یەکەم سەرۆک کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیەوە گیانی لەدەستدا، خۆزێ فێلیکسی سەرۆکی پاراگوای بوو، کە لە حەوتی ئەیلولی ١٩٤٠ـدا فڕۆکەکەی تێکشکا و گیانی لەدەستدا.

No description available.

لە ١٧ـی ئازاری ١٩٥٧ـدا، رامۆن ماگساسای سەرۆکی فلیپین فڕۆکەکەی لە شاخی باڵامبان تێکشکا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، بەوەش بووە دووەم سەرۆک کە بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەکەیەوە گیانی لەدەستدابێت.
No description available.سێیەم سەرۆک کە بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەکەیەوە گیانی لەدەستدابێت، نێریۆ رامۆسی سەرۆکی بەڕازیلە، کە لە ١٦ـی حوزەیرانی ١٩٥٨ـدا فڕۆکەکەی لە نزیک فڕۆکەخانەی ئەفۆنسۆ پینا تێکشکا.
No description available.
عەبدولسەلام عارفی سەرۆک کۆماری عێراق لە ساڵانی ١٩٦٣ بۆ ١٩٦٦، بە هەمان شێوە و بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەکەی لە ١٣ـی نیسانی ١٩٦٦ لە بەغدا، گیانی لەدەستدا و بووە چوارەم سەرۆک کە بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەکەی گیانی لەدەستدابێت.
No description available.
کاستیلۆ برانکۆی دیکتاتۆری پێشووی بەڕازیل، لە ١٨ـی تەمموزی ١٩٦٧ فڕۆکەکەی تێکشکا و گیانی لەدەستدا، بەوەش بووە پێنجەم سەرۆک لە جیهاندا و دووەم سەرۆک لە مێژووی بەڕازیلدا، بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەکەی گیانی لەدەستدابێت.
No description available.

رێنێ باریێنتۆسی ٤٧ـەمین سەرۆکی بۆلیڤیا، لە ٢٧ـی نیسانی ١٩٦٩ـدا بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەکەیەوە گیانی لەدەستدا و بووە شەشەمین سەرۆک بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەوە گیانی لەدەستدابێت.
No description available.

حەوتەم سەرۆک کە بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەکەی گیانی لەدەستدابێت، جەیمی رۆلدۆسی سەرۆکی ئیکوادۆر بوو، لە ١٠ـی ئابی ١٩٧٩ـدا فڕۆکەکەی تێکشکا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
No description available.

سامۆرا ماچێلی یەکەم سەرۆکی مۆزەمبیق، لە ١٩ـی تشرینی یەکەمی ١٩٨٦ـدا بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەکەی گیانی لەدەستدا و بووە هەشتەم سەرۆک بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەکەی گیانی لەدەستدابێت.
No description available.

نۆیەم سەرۆک کە بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەکەی گیانی لەدەستدابێت، محەمەد زیائولحەقی سەرۆکی پاکستان بوو، کە لە ١٧ـی ئابی ١٩٨٨ـدا فڕۆکەکەی تێکشکا و گیانی لەدەستدا.
No description available.

یوڤێنال هابیاریمانای سەرۆکی روەندا، دەیەمین سەرۆکە کە بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەکەی گیانی لەدەستدابێت، لە ٦ـی نیسانی ١٩٩٤ـدا فڕۆکەکەی تێکشکا و گیانی لەدەستدا.
No description available.

سایپریەن تاریماریا، سەرۆکی بوروندی، لە هەمان فڕۆکەی سەرۆکی روەندادا بوو کە لە ٦ـی نیسانی ١٩٩٤ـدا تێکشکا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، بەوەش بووە ١١ـیەمین سەرۆک کە بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەوە گیان لەدەستبدات.
No description available.

١٢ـیەمین سەرۆک کە بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەکەیەوە گیانی لەدەستدابێت، بۆریس ترایکۆڤسکی سەرۆکی مەکدۆنیا بوو، کە لە ٢٦ـی شوباتی ٢٠٠٤ـدا فڕۆکەکەی تێکشکا.
No description available.

لیخ کاچینسکی، سەرۆکی پۆڵەندا، ١٣ـیەمین سەرۆکە کە بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەکەیەوە گیانی لەدەستدابێت، لە ١٠ـی نیسانی ٢٠١٠ـدا فڕۆکەکەی لە رووسیا تێکشکا و گیانی لەدەستدا.
No description available.

سباستیان پینێرای سەرۆکی چیلی، کە لە ٦ـی شوباتی ئەمساڵدا فڕۆکەکەی تێکشکا، بووە ١٤ـیەمین سەرۆک کە بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەکەیەوە گیانی لەدەستدابێت.
No description available.

جگە لە گیانلەدەستدانی سەرۆکی وڵاتان، لە ساڵانی رابردوودا چەندین کەسایەتی دیاری بواری سەربازی و سیاسی و وەرزشی و بازرگان بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە، یاڤگینی پریگۆژینی سەرۆکی گرووپی هەڵگەڕاوەی ڤاگنەر، عەدنان خەیروڵا خاڵۆزای سەدام حسێنی سەرۆکی رژێمی پێشووی عێراق، ئارڤیند لیندمانی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری سوید، کۆبی برایانتی یاریزانی بەناوبانگی باسکە و چەندین کەسایەتی دیاری تر.













گەلەری