سەردێڕ:

بانکی ناوەندی فرۆشی دۆلاری کاشی زیاد کرد؛ دۆلار بەچەندە؟

PM:02:41:20/05/2024

10572 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رێژەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، بە تێکڕا زیاتر لە ٢٧٣ ملیۆن دۆلاری بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە. لە ئێستاشدا لە بازاڕەکانی هەرێم، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی خستنەڕووی دراوە بیانییەکان رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ، بە تێکڕا ٢٧٣ ملیۆن و ٥٧٢ هەزار و ٥٢٤ دۆلار بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو رێژەیە ١٩ ملیۆن و ١١٠هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش و ٢٥٤ ملیۆن و ٤٦٢ هەزار و ٥٢٤ دۆلاری بە شێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.

لە ئێستاشدا لە بازاڕی دراوەکان لە هەرێم، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو بانکی ناوەندیی عێراق بڕی ملیارێک و ٣٨١ ملیۆن و ٨٧١ هەزار و ٣٣٨ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش، ملیارێک و ٢٦٤ ملیۆن و ١٩٤ هەزار و ٣٤٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٠٩ ملیۆن و ٦٧٦ هەزار و ٩٩٦ دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.













گەلەری