سەردێڕ:

ئەنجومەنی وەزیران پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ـی پەسەند کرد

PM:04:29:19/05/2024

6972 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی میدیایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ پەسەند کرد و رەوانەی پەرلەمانی عێراقی دەکات.


ئەمڕۆ یەکشەممە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دانیشتنی نائاسایی بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر خشتەکانی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٤.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە دانیشتنەکەدا ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا لەسەر خشتەکانی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٤ و رەوانەی پەرلەمانی دەکات بۆ پەسەند کردنی.

رۆژی رابردوو، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بودجەی ئەمساڵی عێراق بودجەی گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری نانەوتی و پیشەسازییە و بۆ ئەومەبەستەش خەرجی بەکاربردنی پڕۆژەکان زیاترکراوە تاوەکو بتوانرێت بە خێرایی بەشێک لە پڕۆژە گرنگەکان لەمساڵدا تەواوبکرێن".

وتیشى، "بڕى بودجەکە زیادى کردووە و پێشتر ساڵى رابردوو کە پەسەندکراوە ١٩٩ ترلیۆن دینار بووە، بەڵام بۆ ٢٢٦ ترلیۆن دینار زیادى کردووە".

باسى لەوەشکرد، مووچەى مانگانە و چاودێرى کۆمەڵایەتى عێراق مانگانە پێویستى بە هەشت ترلیۆن و ٥٠٠ ملیۆن دینارە و پەیوەندى بە پەسەندکردنى بودجەوە نییە، مووچەى مانگانە دابینکراوە و ١٧٠ ترلیۆن دیناریش بۆ بودجەى بەکاربردن تەرخانکراوە.

مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمیش لە هەموارى بودجەدا بەستراوەتەوە بە بودجەى حاکیمیەوە و لەگەڵ پەسەندکردنى بودجەدا کێشەکەش چارەسەر دەبێت و مانگانە لە بەغداوە پشکى هەرێم دەنێردرێت.













گەلەری