سەردێڕ:

نرخی ئەمڕۆی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا

AM:11:49:19/05/2024

23496 جار خوێندراوەتەوە

لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ شەممە، ٣٠٠ دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.


ماوەی زیاتر لە چوار رۆژە نرخی دۆلار لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم لەخوار ١٤٥ هەزاردا جێگیرە و ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٥ هەزار و ٦٥٠ دینار.

هاوکات، بەراورد بە دوێنێ شەممە نرخی دۆلار ٣٠٠ دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەوپێیەی دوێنێ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بوو بە ١٤٥ هەزار و ٩٥٠ دینار.

بە گوێرەی راپۆرتە داراییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، بانکی ناوەندیی عێراق بڕی ملیارێک و ٣٨١ ملیۆن و ٨٧١ هەزار و ٣٣٨ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش، ملیارێک و ٢٦٤ ملیۆن و ١٩٤ هەزار و ٣٤٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٠٩ ملیۆن و ٦٧٦ هەزار و ٩٩٦ دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق بەراورد بە هەفتەی کۆتای مانگی نیسان کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەوپێیەی لە هەفتەی رابردوودا بانکەکە ملیارێک و ٣٩٥ ملیۆن و ٢٥ هەزار و ٥٠٧ دۆلاری فرۆشت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، وتەبێژی بازاری دۆلارەکەی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی دۆلار لە خانەی ١٤٥ هەزار دیناردا بە جێگیری ماوەتەوە و ئەوەش پەیوەستە بە تێکڕای رێژەی فرۆشی رۆژانە و هەفتانەی بانکی ناوەندی.وتیشی، " لەئەگری کەمکردنەوەی عمولەی سەر دۆلاری کاش ئەوە نرخی دۆلار زیاتر دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت".













گەلەری