وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند، پێش وەرزی هاوین وێستگەی کارەبای غازی سەدر لە بەغدا نۆژەن دەکەنەوە و کار دەکەن بۆ کۆکردنەوەی وزەی کارەبا بۆ وەرزی هاوین لەپێناو دابینکردنی کارەبای بەردەوام بۆ هاوڵاتییان.
ئەمڕۆ شەممە، زیاد عەلی وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند، کار دەکەن بۆ نۆژەنکردنەوەی وێستگەی کارەبای غازی سەدر لە بەغدا پێش وەرزی هاوین.
ئاماژەی بەوەش کرد، وێستگەکە لە چوار یەکەی بەرهەمهێنان
پێکدێت و کۆی توانای بەرهەمهێنانی کارەبا تێیدا دەگاتە ٦٣٦ مێگاوات.
ئەوەشی خستە روو، پێویستە کار بکرێت بۆ کۆکردنەوەی وزەی
وێستگەکانی کارەبا بۆ وەرزی هاوین، لەپێناو دابینکردنی کارەبای جێگیر و بەردەوام بۆ
هاوڵاتییان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ١٥ـی ئازار زیاد عه‌لی وه‌زیری
كاره‌بای عێراق رایگەیاند، زۆرینەی گرێبه‌سته‌كانی به‌یه‌كه‌وه به‌ستنی هێڵه‌كانی
كاره‌با لەگەڵ وڵاتانی ئوردن و سعودیە و دوو وڵاتی دیکە له قۆناغی جێبه‌جێكردندان.
وتیشی، " تا كۆتایی ئه‌مساڵ ٥٠٠ مێگاوات كاره‌با له هێڵی كه‌نداوه‌وه بۆ به‌رهه‌می
كاره‌بای عێراق زیاد ده‌كەن".