سەردێڕ:

نرخی نەوت لە نێوان ئۆپیک و خواستی جیهاندا بەبەرزی ماوەتەوە

AM:08:36:18/05/2024

900 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی وڵاتانی بەژداربووی کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس رایانگەیاند، گۆڕانکاری لە راپۆرتی مانگانە و ساڵانەدا دەکەن و بەبێ ئاماژەدان بۆ رێژەی خواستی جیهان نرخی نەوت جارێکی دیکە دەستی بەبەرزبوونەوە کردوە و لە ئێستاشدا یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بەهۆی ئاشکراکردنی خواستی جیهان بۆ سەر نرخەکەی ، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە رێژەی ٠.٨٣٪ دەستی بەبەرزبوونەوە کردووە، یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٨٠ دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەو بارەیەشەوە بانکی جەی پی مۆرگان لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی خواستی جیهان بۆ نەوتی عێراق پێشبینی دەکرێت ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا بەرێژەی ٣٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزبکرێتەوە. وتیشی، " نرخی نەوت بە تێکڕای ٨٢ دۆلار دیاری دەکرێت بۆ عێراق".

هاوکات لەبارەی کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، بەردەوام دەبن لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان و لە ئێستاشدا خواستی بازاڕەکان بۆ نەوت تا سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بە پارێزراوی ماوەتەوە.













گەلەری