سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەرز بووەوە

PM:03:02:15/05/2024

11048 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی دوێنی سێشەممە سەرۆکی بانکی فیدراڵی ئەمریکا لەبارەی هەڵاوسانی ئەمریکاوە لێدوانیدا نرخی زێر بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستاشدا یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە دوو هەزار و ٣٦٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. لە بازاڕەکانی هەرێم، مسقاڵێک زێڕ چوار و بۆ پێنج هەزار دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای ئەوەی نرخی ئەو کانزا زەردە گەیشتە بەرزترین ئاستی ئەم هەفتەیە، جارێکی دیکە لە نزمترین نرخەوە دەستی بە بەرزبوونەوەی خۆی کرد و لە ئێستاشدا نرخی یەک گرام لەو کانزایە بە ٧٦ دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٧٦ هەزار و ٥١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمیش لەگەڵ گۆڕانکارییە نەرێنییەکانی دۆلار بەرێژەی٠.٣٠٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و تێکڕای بەرزبوونەوەکەشی تێکڕاش لە نێوان چوار بۆ پێنج هەزار دیناردایە.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ۱۸به ٤١٩ هەزار دینارە

زێڕی عەیار۲١ به ٤٨٩ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ۲۲ به ٥١٤ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ۲٤ به ٥٥٩ هەزار دینارە













گەلەری